بە پێی قسەی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وێستگەی کارەبای KV132ی شاوێس بکرێتەوە.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند ”بڕیارە دووشەممە 14/11/2022 کاتژمێر 12:30 لە شاوێس تەنیشت ناوەندی وەرزش و لاوان لەژێر چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارەبادا وێستگەی کارەبای KV132ی شاوێس بکرێتەوە.”
ئومێد ئەحمەد گوتیشی: ”بری پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو پڕۆژەیە 15 ملیۆن و 917 هەزار دۆلارە.”