د. هێرش موحسین
کاتێک بەرێوەبردن بکەوێتە ژێرباری فشار و لایەنگری ئەوا بە روونی بەرجەستە ئەبێت و ناتواندرێت بشاردرێتەوە، لە دوونیادا هیچ بریارێکی گشتی بەبێ بەرژەوەندی گشتی بریاری لەسەر نادرێت، وە هەر بڕیارێک دەدرێت لە لایەن هەر جیهەتێک ئەوە جێگیر ئەبێت، وە گۆرانی بریار خۆی لە خۆیدا شتێکی نامۆیە، وە گۆرانی بریارێک بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکار بدرێت ئەوە زۆر گوماناویی ئەبێت،
بریار درا ١٢/٥ خولی فوتسالی کچان بروات.
بریارەکە لە ناکاو گۆرا !
هۆکاری دواکەوتن دیار نیە!
هۆکاری گۆرانی بریار روون نیە!
ئایا لەم کۆبوونەوەدا بریار دراوە !
یان بریارێک بووە پێشتر دراوە راگەیاندنی لەو کۆبونەوە بووە !
پار ساڵ سینارۆیەکی جوانیان دروست کرد بۆ دواخستنی خولی فوتسالی کچان چەندین بیانوویان هێنایەوە بۆ بە شەرعی کردنی برایاری دواخستنی خول و راگرتنی خول!
دڵمان خۆش بوو بە نوێ کاری لە ستاف !
کەچی ئێستا ئەبێت خۆزگە بە ستافی رابردوو بخوازین!
کچە یاریزانانی تۆپی پێ کوردستان ساڵ ١٢ مانگی تەنها یەک جار خولیان بۆ دەکرێتەوە زۆر گوناهە کە ئەم خولەش ئاوا لەناکاو بریاری لەسەر بدرێت و بریارەکان بگۆردرێت بە هۆکارێکی نادیار لە شوێنێکی نادیار بریاری لەسەر بدرێت وە لەلایەن پەیجی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ـ Kurdistan Football Association بریارەکە بڵاو بکرێتەوە.
وەرزشی کچان لە کوردستان رۆژ بە رۆژ بەرەوپێشچون بەخۆیەوە ئەبینێت هیوادارم هاوکار بن لە یاری تۆپی پێشدا پێشوەچوون بەخۆیەوە ببینێت، کچانی کورد یاریزان لە یاری تۆپی پێدا هەلبژاردەی عێراق پێک دێنن ئەوەش نیشانەیەکی باشە کە کوردستان سەرچاوەیی مرۆیی لە بواری تۆپی پێی کچاندا لە ئاستێکی باش دایە ، بۆیە هاوکار و پاڵپشت و هاندەریان بن.

































































