زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكرا بە قیڕِتاوکردنی شەقامێکی ناوخۆیی لە گوندی کەونەگوند لە سنوری شارەوانی مەزنێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر”.
ئاماژەی بەوەشدا: “ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی (٩٥،٧٠٠،٠٠٠ نەوەد و پێنج ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار) لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ دەکرێ و تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتی کارەکانی دەکات.
































































