زاری کرمانجی :
ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی گوندی سیتکانی سەر بە ئیدارەی سۆران بە گوللە گیانی لە دەستدا ، پۆلیسی سۆران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:” بکوژی هاووڵاتییەکە براکەیەتی .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ڕایگەیاند:” ئەمرو ڕێکەوتی ٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٥ ئاگادار کراینەوە لەلایەن نەخوشخانەی فریاکەوتنی سۆران بەبوونی زامدارێک بە ناوی ( ع. ک. ه ) کە لەئەنجامی بەرکەوتنی گولەیەک بەر سینگی زامدار بووە ،دواتر لە نەخوشخانە گیانی لە دەست داوە ،دوای لێکولنەوە لە رووداوە لەلایەن بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران دەرکەت کە رووداوەکە کوشتن بووە و کوژراو لەلایەن براکەی بە ناوی ( ه. ک. ه )کوژراوە بەهوی بوونی کیشە لەنێوانیان .
پۆلیسی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا، دوای وەرگرتنی ریکارەکانی یاسایی وە وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تومەتباری رووداوەکە دەستگیر بکرێت بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لیکولینەوەی سوران تومەتبار دەستگیر بکرێ .
لە ڕاگەیێندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی و چەکی بە کارهاتوو لەتاوانەکە لەلایەن پۆلیس دەستی بەسەر داگیرا .

































































