زاری کرمانجی :
بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” هاووڵاتییەک گەیێنرایە فریاکەوتنمان شوێنەواری گوللەیەکی بە جەستەیەوە دیار بوو، بەداخەوە گیانی لە دەستدا.
د. بەڕەڤان سەباح بەرپرسی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران، دووپاتی لەوە کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هاووڵاتییەک بە ناوی ” ع ، ک ، س ” تەمەن 54 ساڵان گەیێنرایە لامان، شوێنەواری گوللەیەکی بە سینگیەوە دیار بوو .
گووتیشی:” ئەو هاووڵاتییەک کاتێک گەیێنرایە لامان گیانی لەدەستدا بوو، بۆیە بەمەبەستی دڵنیا بوونەوە لە چۆنیەتی گیان لەدەستدانی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا .
بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، کوژراوەکە خەڵکی گوندێکی ناحیەی دیانایە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تا ئێستا پۆلیس ڕوونکردنەوەی نەداوە کە ڕووداوەکە خۆ کوژی بووە یا لە لایەن کەسێکی دیکەوە کوژراوە .


































































