م. سیروان شێخ حاجی مزوری
بەرپرسی رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە
وەك رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە ساڵانە پیش هاتنی وەرزی سەرماو وسۆلە هوشداری ئەوە دەدەین، لە زوو دابەش نەكردنی سووتەمەنی ژینگەی كوردستان تۆشی ویرانكاری دەبیت هەرساڵ پێشی هاتنی وەرزی سەرما خەمی پاراستنی ژینگە سرۆشت بۆ ئێمە خەمێكی مەزنە لە هەمبەر ژینگە و سروست چونكە لەوەرزەدا رێژەیەكی زۆر دار و درختەكان لە ناو دەچن، چونكە داربرین دەست پێدەكات لە ناوچەی شاخاوییەكان، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ساڵانە تەنها یەك بەرمیل نەوت بەهاووڵاتییانی ناوچەی شاخاوییەكان دەدرێت هەر وەك دەزانین بەرمیڵك نەوت بەشی هێچ ناكات لە ناوچەی شاخاوییەكان كەزۆر ساردە پێویستی بەرێژەیەكی زۆر نەوت هەیە تابتوانن بەرگەی سەرما بگرن، داواكارین حكوومەت ساڵانە رێژەی دابەشكردنی نەوت زیاد بكات پێشی هاتنی وەرزی سەرما بۆئەوەی خەلك پەنانەبەنەبەر دار برین ژینگە وێران نەكەن بۆ ئەوەی دار نەبردرێت.
پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز نەوتی پێویست بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەر خێزانەو زیاتر لە بەرمیلێك نەوتیان پێبدرێت، ئەوەش وادەكات ڕێگری لە بڕین و قەتل و عام كردنی دارو درەختەكان بكرێت، كاتێك كە ئەو كەسانەش بە هۆكاری دار بڕین دەستگیر دەكرێن، هۆكارەكەی بۆ ناچاری و گرانی نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ دەگەڕێنەوە، بۆنموونە لەوانەیە لە توانای هەموو كەس نەبێت بە نرخی 170 هەزار دینار بەرمیلێك نەوت بكڕێت.
لە هەمووش گرنگتر ئەوەیە هەر تاكێكی ئەم وڵاتە لە ئاست پارێزگاری كردن لە ژینگە هەست بە بەرپرسیارییەتی بكات، نەك بێویژدانانە داری تەڕو وشك بەیەكەوە قڕبكات، چونكە دواجار كاریگەری خراپ دەكات سەر ژینگە و كەمكردنەوەو لەناوچوونی سەوزایی.






























































