زاری كرمانجی-ڕواندز:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، ته‌واوكه‌ری به‌شه‌خۆراكی مانگی ڕابردوو، گه‌یشته بریكاره‌كانی ڕواندز و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
فه‌رسه‌ت مه‌غدید، بریكاری خۆراك له قه‌زای ڕواندز ده‌ڵێت: ” ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌ری به‌شه‌خۆراكی مانگی رابردوو كه پێكهاتووه له ( زه‌یت و ئاوی ته‌ماته ) گه‌یشته ده‌ستمان و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین، وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێشتر ( شه‌كر، برنج، له‌ته‌كه نۆك و نیسك ) به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكراوه، ئه‌مه ته‌واوكه‌ری ئه‌و به‌شه خۆراكه‌یه.


































































