زاری كرمانجی-سۆران
کەشناسێکی کورد پێشبینیەکان سەبارەت بە دەستپێکردن و هاتنی شەپۆلەکانی بارانباین بڵاوکردەوە و دەڵێت” یەکەم شەپۆلی بارانبارین لە سەرەتای مانگی تشرینی دووهمهوه دەستپێدەکات”.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند” بەگوێرەی پێشبینیە دوورمەوداکان لەسەنتەری ئەوروپی کە لە نەخشەی خوارەوەدا ئەبینرێ ئەگەر هەیە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ کە بەشێوەیەکی باش سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بکەوێتە رۆژەکانی سەرەتای مانگی ١١ی داهاتوو “.
ئهوەشی خستۆوهتهڕوو”، پێش ئەو وادەیەش لە ناوەراستی ئەم مانگە بۆ کۆتای مانگ ئەگەری حاڵەتی لاوازی بارانبارین ئەبێت کە بەشێوەی سنوردار هەندێ شوێن و ناوچە دەگرێتەوە” .
ئەو کەشناسە ئاماژهی بهوهشكردووه” رێژەی جێگیری ئەو شەپۆلانە بەهۆی دووری ماوەکەیەوە کەمە لەم کاتەدا دیار نیە کە ئایا لەکاتی نزیکبوونەوە ئەمێنن یان نامێنن بەڵام وەک وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەکرێن سەبارەت بەبارانبارین پێشبینیەکان بەم شێوەیەن”.

































































