زاری كرمانجی – هەولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش له قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵی كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت، خه‌ڵكی توركیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوهكرد.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه ترسنۆكانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا و قوربانیان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.”
كاتژمێر4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن وایی ئه‌و شاره‌وه بڵاوكرایه‌وه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ له چوارچێوه‌ی كارێكی تیرۆریستی راگه‌یاند و تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داواكاری گشتی ئیستانبوڵیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌نگه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كارێكی تیرۆریستی بێت.