د. دانەر عەبدوڵغەفار شارەزای بواری دەستوور و یاسا لە نووسینێكیدا ئاماژە بە گرینگی بەهێز بوونی پارتی لە بەغدا دەكات و دەڵێت ” پارتی هەمیشە گوزارشتی لە ویستی هێز و خواستی نەچەمانەوە و سەرشۆڕنەکردنەوە کردووە، بە پێچەوانەی لایەنەکانی تر کە بۆ مانەوەیان ناچارن سازش بکەن و خۆیان بۆ لایەنەکانی تر بچەمێننەوە”.
دانەر، كە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق كاندید كراوە بە ژمارە بە ژمارە (11) لەسەر لیستی 275 پارتی نووسیویەتی ” پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پێچەوانەی گشت پارتەکانی تر، هەمووان (چ دۆست و چ دوژمن) بە باشی دەیناسن و بە هەڵوێست و ڕەفتارەکانی ئاشنان. تەنیا پارتێکە کە مکوڕە لەسەر کوردایەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، سازش ناکات و ملکەچی ویست و خۆسەپاندنی ناڕەوای لایەنەکانی تر نابێت. پارتی سەرڕووتەی دوێنێ و پێرێ نییە کە لە وڵاتێکی دەرەوە هاتبێت و بیەوێت لێرە خۆی بسەپێنێت و کەموکورتییەکانی پینەوپەڕۆ بکات. پارتی پێیەکانی لەم خاکەدا چەقیوە و قایمە؛ لە ڕۆژە خۆش و ناخۆشەکاندا لێرە بووە و لەگەڵ گەلەکەیدا بووە”.
ئاماژەی بەوەشداوە ” گۆڕهپانی سیاسیی عێراق، بەهۆی زۆری لایەنە دەسەڵاتدار و چەکدار و پارهدارهكان و قۆرخکردنی جومگەکانی دەسەڵات و ژیانی ئابووری لهلایهن ئەم لایەنانە، گۆڕهپانێكی مەترسیدارە. کێڵگەیەکی مینڕێژکراوە کە لە هەر کاتێکدا دەکرێت بتەقێتەوە و کارەسات دروست بکات. هەروەها، گۆڕانکاریی خێرا و لەناکاو لە گۆڕهپانی سیاسیی عێراقدا چاوەڕوانکراوە، لەوانەش گۆڕینی دەستوور، تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز، و داڕشتنهوهی پهیكهربهندی دادگای فیدراڵی. کورد و کوردستانیان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە داربەڕووەکەی کوردستانە تاکو لەبەردەم باهۆز و ڕەشەبای ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی بەغدا بە بەهێزی بمێنێتەوە و خۆڕاگر بێت و نەچەمێتەوە”.
دانەر عەبدوڵغەفار زیاتر روونیكردۆتەوە ” پارتی هەمیشە گوزارشتی لە ویستی هێز و خواستی نەچەمانەوە و سەرشۆڕنەکردنەوە کردووە، بە پێچەوانەی لایەنەکانی تر کە بۆ مانەوەیان ناچارن سازش بکەن و خۆیان بۆ لایەنەکانی تر بچەمێننەوە، بۆ ئەوەی دەستیان لەسەر پشت دابنێن و پشتیوانییان بکەن. بۆیە هەمیشە بە لاواز و بێتوانا دەمێننەوە. ئەوان گوزارشتن لە ویستێکی سازشکار و چەماوە، ڕەنگیان لەم خاکەدا نییە؛ دەکرێت لە هەر کاتێکدا ڕەگیان هەڵبقەنرێت و وەک جەمشیدخانی مامم بەدەو باوە بفڕن و هەر جارەی خۆیان لە وڵاتێکدا بدۆزنەوە”.
لە كۆتایشدا دەڵێت، لە پەرلەمان و لە بەغدا، ئێمە پێویستیمان بە نوێنەرایەتییەکی بەهێزە کە نەچەمێتەوە و نەسازێت. من وەک کاندیدێکی ئێوە، شانازی دەکەم بەوەی کە نوێنەری ئەم پارتەم. با پێکەوە داربەڕووەکەمان بە بەهێزی بهێڵینەوە.

































































