وەرگێرانی لە ئینگلیزیەوە: ئادار عەبدولڵا
ماڵپەڕی جیهانی Medical News Today لە توێژینەوەیەكی پزیشكی چارەسەری شەقیقە لەرێگەی بەكارهێنانی كڵاوێكی جەلی شەقیقە دەخاتەڕوو.
شەقیقە جۆرە نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی سەرئێشەی توند بۆ مرۆڤ، هەروەها دروستبوونی دڵە كوتە، لەگەڵ هەستیاری بە ڕووناكی و سەرگێژبوون. هەرچەندە چەندین چارەسەری پزیشكی و داو دەرمان هەن بۆ كەمكردنەوەی ئازاری شەقیقە.
ئەم ماڵپەرە جیهانییە شێوازێكی نوێی چارەسەری خستووەتەڕوو، بە پێی ئەم توێژینەوەیە كڵاوی جەلی شێوازێكی مۆدێرنە بۆ توشبووان بە نەخۆشی شەقیقە و پێكهاتووە لە ماددەیەكی جەلی. ئەم توێژینەوەیە شێوازی بەكارهێنانی كڵاوی جەلی دەخاتەڕوو و نووسیویەتی: ئەم كڵاوە جەلییە بە دوو شێواز بەكار دێت، دەكرێت بكرێتە فڕنەوە (microwave)و بە گەرمی سوودی لێ وەربگیرێت، یاخود بخرێتە ناو بەفرگر و دوای سارد كردنی كلاوەكە بەكاربهێنرێت.
واتە بە پێی خواستی توشبووەكە دەكرێت بە هەردووك شێوازی گەرمی و ساردی سوود وەربگرن. توێژینەوەكە ئاشكراشی دەكات ئەم كڵاوە جەلییە نەك تەنیا ئازاری شەقیقە بەڵكو ئازاری جیوبیش كەم دەكاتەوە.

































































