مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە (4ـى تشرینی یەكەم) سامان محەممەدی خەیارەی تەمەن 34 ساڵ و بەندكراوی سیاسیی كوردی خەڵكی سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە بەندیخانەی قزڵحیساری كەرەج، ناوەندی پارێزگای ئەلبۆرز لەسێدارەدرا،”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “جێبەجێكردنی سزای سێدارەی سامان بە شێوەی نهێنی و بە بێ مافی دوایین چاوپێكەوتنی ناوبراو لە گەڵ بنەماڵەكەی جێبەجێكراوە.”
سامان لە تەمەنی 19 ساڵی بە تۆمەتی”موحارەبە” و”ئەندامێتی لە گرووپە دژە شۆڕشە تیرۆریستییەكان دەستگیركراوە و دوای 16 ساڵ بەندكردن سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێ كرا.

































































