زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران ئاگاداری گشت دانەمەزراوانی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر و دكتۆرا )، كە لەزانكۆی سۆران بەدەستیانهێناوە دەكاتەوە، بفەرموون بە پێشكەشكردنی زانیاریەكانیان و پڕكردنەوەی گۆگڵ فۆڕم كە لەڕێگەی ئەو لینكەی خوارەوە بەردەستە، بۆ ئەوەی لە پێویستی میلاكات و ڕەشنوسی بودجەی خەملێنراوی ساڵی (٢٠٢٦) شوێنیان بكرێتەوە.
دوا كات بۆ پێشكەشكردنی زانیاریەكان ڕێكەوتی ٢٠٢٥/١٠/٤ دەبێت.
تكایە پێش پڕكردنەوەی فۆڕمی زانیاری ڕەچاوی ئەو خاڵانەی خوارەوە بكرێت و بەبێ هەبوونی ئەو مەرج و خاڵانە فۆڕمەكە پڕمەكەوە و لە ئەگەری پڕكردنەوە داواكاری پێشكەشكردنت فەرامۆش دەكرێت:
١- پێویستە هەڵگڕی بڕوانامەی باڵاكان كە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە دەرچووی زانكۆی سۆران بێت.
٢- ساڵی بەدەستهێنانی بڕوانامەكەی لە نێوان ساڵانی ( ٢٠١٧ تاوەكو ساڵی ٢٠٢٥ ) بێت.
٣- دانەمەزرابێت لە هیچ دام و دەزگایەكی حكومی و دواتر پشتڕاستی بكاتەوە لەڕێگەی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە و بەڵێننامەیەكی یاسایی
https://forms.gle/1yZkFtnmqXASj7Zx6

































































