زاری کرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “ڕۆژی پێنجشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2025، بە سەرپەرشتی حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی سۆران بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بەڕێوەچوو، بە ئامانجی دابینکردنی کەشێکی لەبار بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری سۆران، دابینکردنی ئازادی بۆ لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان، پاراستنی ئارامی و پاکوخاوێنی شار و شارۆچکەکان، پابەندبوونی هاوڵاتییان و بەربژێرەکان.
گووتیشی: “لە كۆبوونەوەکە بڕیاریدا کە:
- بەکارهێنانی فلکەی دیانا و بەرزەپردی دەروازەی سۆران قەدەغەیە بۆ هەڵواسینی پۆستەر و دروشمەکان.
- وێنە و تابلۆی بانگەشە قەدەغەیە لەسەر قەدی درەختەکان، دوورگەی ناوەڕاستی شەقامەکان، و داری باخچە و پارکەکان. تەنها لە دەوری فلکەی ناو بازاری سۆران، فلکەی پێشمەرگە و فلکەی ئاڵا و تەنیشت شەقامەکان رێگە پێدراوە.
- هەلواسینی لۆگۆ و پۆستەرەکان لە دەرگاو و دیوارەکانی فەرمانگە حکوومیەکانی سۆران و شێواندنی شوێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
- وێنە و پۆستەر و دروشمی کاندیدان نابێت لە چوار ڕیانەکانی سۆران و ترافیک لایتەکان، نەخۆشخانە، قوتابخانە، مزگەوت، کڵێسا قەدەغەیە.
- دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ و داخستنی ڕێگاکان لە لایەن کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی بانگەشەکاران قەدەغەیە.
- دوای تەواوبوونی پرۆسەی بانگەشە، کاندیدان بەرپرسیارن لە کۆکردنەوەی پۆستەر و وێنەکانیان. بە پێچەوانەوە، بەپێی بڕیارو ڕێنماییەکان سزا دەدرێن.
هەر هاوڵاتییەک گرفتێکیی هەبێت پەیوەندی بە هێلی گەرمەکانی پۆلیسی سۆران بکات ( ١٠٤ – ١٢٤- ١٣٤)
ئاسایش (١٠٦) بەرگری شارستانی سۆران (١١٥)
1ی
رد































































