زاری كرمانجی – سۆران:
لە گەڕی شەشەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، یانەی سۆران پێشوازی لە یانەی چەمچەماڵ کرد و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا تەواو بوو.
چەمچەماڵ، تاوەکو خولەکی 91 بەگۆڵێک لەپێشبوون، لە كاتێكدا چاوەڕێی فیکەی کۆتایی بوون تا ئاهەنگی یەکەمین سەرکەوتنیان لەم وەرزە بگێڕن، رێزدار وەلی، هێرشبەری سۆران گۆڵی بەرانبەری تۆمارکرد و خاڵێکی لەقوڕگی شێر دەرهێنا.
سۆران، لە 6یاریی سێ شکست، دوو یەکسانبوون و بردنەوەیەکی هەیە، بە 5 خاڵ لە پلەکانی کۆتایی ریزبەند دێت.