محەممەد مەحموود- سۆران :
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ڕادەگێینێت و بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییه گشتییەکانی پەروەردەکان کراوە تێیدا هاتووە ” هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) ڕادەگەیەنین کە ئەم هەڵمەتە لە ڕێکەوتی 2025/10/5 دەست پێدەکات و ماوەی (16) ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بۆ ئەم مەبەستە، داوا لە بەڕێوەبەر و یاریدەر و تەواوی ستافی قوتابخانەکان دەکەین، لە سنووری جوگرافیای خۆیاندا بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابی کە هاوپێچە لەگەڵ ئەم نووسراوە هەوڵبدەن نزیکەی 5 قوتابی بگەڕێننەوە بۆ خوێندن لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە.
ئه‌و منداڵ و قوتابیانه‌ی مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ خوێندن ئەمانەن
١. هه‌ر منداڵێك نه‌چووه‌ته قوتابخانه به هه‌ر هۆكارێك و ته‌مه‌نی له نێوان (٦) شه‌ش ساڵ بۆ (٩) نۆ ساڵ واتا نه‌گه‌یشتبێته (١٠) ده ساڵ، مافی هه‌یه له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی تۆمار بكرێت یان به ده‌ستنیشانكردنی ئاست به گوێره‌ی ته‌مه‌ن پۆلی بۆ دیاریبكرێت، له خوێندنی ڕۆژ.
٢. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵ (١٠) ساڵ تاوه‌كو (٢٣) ساڵ بۆ كوڕ (٢٤) ساڵ بۆ كچ بێت، تا ئیستا په‌یوه‌ندی به قوتابخانه نه‌كردبێت مافی هه‌یه له خوێندنی خێرا وه‌ربگیرێت، به پێی ڕێنمایی نهزموونهكان به‌رده‌وام بێت له خوێندن، ئه‌گه‌ر منداڵ چه‌ند پۆلێكی له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تێپه‌ڕاندبێت بۆ نموونه (تا پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی خوێندووە و زیاتر له دوو ساڵ وازی له خوێندن هێنا بێت) مافی هه‌یه له خوێندنی خێرا درێژه به خوێندن بدات یان له هه‌مان پۆل دابنێریتهوه.
٣. قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنی ڕۆژ (ئاسایی) تا ته‌مه‌نی ده‌گاته ١٦ ساڵ ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌ند ساڵ كه‌وتبن، وه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی سه‌رووی ١٦ ساڵ بێت و دوو ساڵ تێپه‌ڕی بێت به‌سه‌ر وازهێنانه‌كه‌ی ئه‌وا مافی هه‌یه له خوێندنی ئێواران یان خوێندنی خێرا به‌رده‌وام بێت، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی له خوێندنی ئێواران له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی نابێت ته‌مه‌نی له ٤٥ ساڵ زیاتربێت و له قۆناغی ئاماده‌یی نابێت له ٥٠ ساڵ زیاتربێت.
٤. هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ته‌مه‌نێك بێت كه تاكو ئێستا له هیچ یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خوێندن به‌رده‌وام نه‌بووبێت ئه‌وا پێویسته به ڕێگای په‌روه‌رده‌ی گشتییه‌وه ده‌ستنیشانكردنی ئاستی بۆ بكرێت و به پێ ته‌مه‌ن له خوێندن به‌رده‌وامبێت له بازنه‌ی یه‌كه‌م و به پێی ڕێنمایی نهزموونهكان.
٥. ئه‌گه‌ر هاتوو قوتابی بازنه‌ی یه‌كه‌می ته‌واو كردبێت له دوای پۆلی چوار یاخود پێنچ وازی له خوێندن هێنابێت وه له ئیستادا ته‌مه‌نی قوتابی (٢٤) ساڵ بۆ كچ و (٢٢) ساڵ بۆ كوڕ بێت و ده‌توانیت له ڕێگای خوێندنی ده‌ره‌كی ناویان تۆمار بكرێت و به قوتابی ده‌ره‌كی قۆناغه‌كانی خوێندن ته‌واو بكات.
٦. سه‌باره‌ت به قۆناغی ئاماده‌یی: هه‌ر قوتابیه‌ك له هه‌ر پۆلیك وازی هێنابێت به مه‌رجێك دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به كه‌وتوو هه‌ژمار نه‌كرابێت مافی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه قوتابخانه‌كانی خوێندنی ڕۆژ به مه‌رجی ته‌مه‌ن ڕێگر نه‌بێت وه ئه‌گه‌ر هاتوو دوو ساڵ به‌سه‌ر وازهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچوبێت ده‌توانیت به‌رده‌وامی به خوێندن بدات له ده‌وامی خوێندنی ئێواران.
٧. ئه‌گه‌ر قوتابی ته‌مه‌نی نه‌گونجا بۆ قۆناغی ئاماده‌یی ده‌توانیت درێژه به خوێندنی بدات به شێوه‌ی ده‌ره‌کی.
٨. ئه‌گه‌ر هاتوو له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن كه ماوه‌كه‌ی ١٦ ته‌نها شازده ڕۆژه قوتابیه‌ك بۆ ماوه‌ی (٢٠) بیست ڕۆژ په‌یوه‌ندی نه‌كردبوو به قوتابخانه ئه‌وا ده‌چیته‌وه هه‌مان پۆل.
٩. له دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن قوتابی مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندنی نامێنێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).


































































