ەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە” ئۆجالان پێشنیاری کرد کە دانووستانی دیموکراتیک لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بێت.”
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بەمشێوەیەیە:
بۆ ڕای گشتیی و ڕۆژنامەنووسان
لە ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ـدا، ئێمە بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو لە زیندانی ئیمرالی دیدارێکمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دا. ئۆجهلان وەک هەمیشە مۆڕاڵێکی باش و تەندرووست و متمانەیەکی بەرزی بەخۆی هەبوو.
ئەو ڕایگەیاند، کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد شەڕ و ململانێکانی لە وڵاتدا ڕاگرتووە و ڕێگری لە زۆر مەترسی گەورە کردووە، هەر کەسێک لەمەدا ڕۆڵی هەبووە خاوەن ڕەنجێکی بەشکۆ و گەورەیە.
ئۆجهلان گوتی: ” شارستانییەت دوای سێ سەدە لە ململانێی وێرانکەر و زیانی گەورە لە شەڕە جیهانییەکاندا، دیموکراسی دانووستانکاری وەک مۆدێلێکی چارەسەری گرنگ پەرەی پێداوە، ئەم شێوازە دەبێت بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا.”
ئۆجهلان پێشنیاری کرد کە دانووستانی دیموکراتیک لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بێت.
ئۆجهلان بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی بەبیرهێنایەوە و وتی: “ئێمە لە پاڵ قسەکەی خۆماندا وەستاوین کە پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە” و ئاماژەی بەوەدا کە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە مەرجە یاساییەکان بە تێڕوانینێکی درووست و یەکگرتوو دەستنیشان بکرێت و جێبەجێ بکرێت”.
لە کۆتاییدا ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا، سەدەی نوێی کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بنیات بنرێت.
شاندی ئیمرالی دەم پارتی
٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
































































