پشتیوان كەریم- سۆران:
بەرپرسی بەشی بەكارخستن لە بەڕێوەبەرایەتی كاروراهێنانی پیشەیی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” لە ماوەی رابردوو لە لایەن رێكخراوێكی بیانی دەستكرا بە تۆماركردنی كەسانی بێكار، لەو ماوەیەدا 2 هەزار و 331 كەسی بێكار ناوی خۆیان تۆمار كرد، لەو رێژەیەش 570 ئافرەت بوون.
كۆڤان فاخر، ئەوەشی ئاشكراكرد:” لە لایەن رێكخراوی jizی ئەلمانی و زارەتی كار بە هەماهەنگی كاریان لەسەر تۆماركردنی ناوی بێكاران كرد.
بەرپرسی بەشی بەكارخستن، روونیكردەوە:” رێژەی بێكاری لە ئیدارەی سۆران تا ئێستا دیار نییە، وەك بەڕێوەبەرایەتی بەكارخستن لە ئیدارەی سۆران ساڵی 2019 سەرژمێرییەكمان ئەنجام دا و ئەو كات 6661 كەس ناوی خۆیان تۆمار كرد، بەڵام ئێستا رێژەكە دابەزیوە بۆ نزیكەی چوار هەزار كەس، ئەوانەی لەلایەن رێكخراوی جی ئای زێدی ئەلمانی تۆماركراون، كار لەسەر ناوەكانیان دەكرێت و پەیوەندیان پێوە دەكرێت و هەلی كاریان بۆ دەرەخسێنرێت”.