” داوا لە گەشتیاران دەكرێت ژینگەی ناوچەكە پیس نەكەن “
زاری كرمانجی-چۆمان
زیرەك زرار چالاكوانی شاخەوانی لە سنووری ئيدارەى سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “گەرووی ساركە نزیك شیوەزارە لە بناری چیای هەڵگورد، بە كەمپی سەرەتایی شاخەوانان و گەشتیاران دادەنرێت، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانانی شاخەوانی و گەشتیاران، بۆ كات بەسەر بردن و گەشتی شاخ كەمپینك دادەنێن، كەچی بەداخەوە چەند رۆژێك پێش ئێستا ژمارەیەك لە گەشتیارەكان بۆ كات بەسەر بردن لڕوو لە شوێنەكە دەكەن، كەچی بەداخەوە دواى گەڕانەویان پاشماوەی خواردن و خواردنەوەیان پەرتوو بڵاوی شوێنەكە كردبوو شیاوی ئەوە نەبوو كەس سەردانی بكات.
زیرەك زرار، ئاماژەی بەوەشدا: “دوای بیستنی ئەو هەواڵە بە هاوكاری گەنجانی ژینگە دۆست و چالاكوانانی شاخەوانی (سۆزدار ئەحمەد و مەهدی خاكی) هەڵمەتێكمان دەست پێكرد، بۆ پاكردنەوەی شوێنەكە لە پاشماوە و خاشاك، داواكاریشین لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامییەتی قەزای چۆمان و گەشتوگوزاری چۆمان و بەڕێوبەرایەتی ژینگەی سۆران، سنوورێك بۆ ئەو گەشتیار و چالاكوانانەی شاخەوانی دابنێن و لەكاتی گەڕانەویان پاشماوەكانیان بەجێ نەهێلن و لە سێتەرەكان لێپرسینەوەی ژینگەیان لەگەل بكرێ.


































































