پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەكشەممە تیمی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری ناحیە سەردانی چەند نانەواخانە، ماسی فرۆش و ماركێتێكیان كرد.
رەزا عەبدوڵڵا، سەرۆكی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، گوتیشی:” لەم بەسەركردنەوەیەدا بەهۆی پابەند نەبوون و نەبوونی مۆڵەت و رێنمایی تەندروستی چەند شوێنێك پسوولەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ كرا، بۆ ئەوەی سەردانی ناحیەی دیانا بكەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ بكرێت.
سەرۆكی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، ئەوەشی گوت:” وەك لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا هەڵمەتەكانمان بەردەوام دەبن، بۆ هەر حاڵەتێك هاووڵاتییان دەتوانن لیژنەی ئابووری ئاگادار بكەنەوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەین و سزای یاسایان بەسەردا بسەپێنین”.