مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

كچە چالاكوانێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە بەندەرێكی ئیسرائیل لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلەوە دەستگیركرا .
ڕێناس ئیبراهیمیی تەمەن 34 ساڵ، كە وڵاتینامەی فینلاندی هەیە و لە پاڵ 450 چالاكوانی دیكەی 37 وڵاتەوە كە لەنێو یەكێك لە 50 بەلەمەكەی كەشتیگەلەكە دابوون كە بە مەبەستی شكاندنی گەمارۆی ئیسرائیل و گەیاندنی گەیاندنی هاوكاری بەرەو غەززە بەڕێوە بوون دەستگیركراون.
ڕێناس كە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە كولتووردا و بەر لە دەستگیركردنی لە نامەیەكدا داوا دەكات “بۆ ئیسرائیل كە دژی خواستی خۆمان مامەڵەمان لەگەڵدا دەكات، ئێستا كاتی ئەوەیە داوا لە بەرپرسانمان بكەین هەموو هاوئاهەنگییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕابگرن كە جینۆسایدی خەڵكی كردووە.”
































































