مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانكۆی تاران ڕاگەیاند “ئەمڕۆ هەینی (3ـى تشرینی یەكەمی 2025) بوومەلەرزەیەكی بەهێز كە گوڕەكەی 5.3 پلەی ڕێختەر بوو چەند ناوچەیەكی ئێرانی هەژاند .
بە پێی ڕاگەیاندراوەكەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانكۆی تاران “بوومەلەرزەكە بە قۆڵیی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە و لە تاران ی پایتەخت و هەروەها لە قوم و ئەسفەهان یش هەستی پێكراوە،”
هاوكات لە ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی مێهری فارسی ئاماژە بەوە كراوە كە بوومەلەرزەكە لە ناوچەكانی داماوەند، ئەبسەرد، ڕامین، گیلان، فاشم تۆمار كراوە و دەشڵێت “ناوەندی بوومەلەرزەكە باكووری شاری ئەسفەهان بووە،”
تا ئێستا بە فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران زیانەكانی ئەو بوومەلەرزەی ڕانەگەیاندووە.

































































