ئەیاد عەلاوی، سیاسەتمەداری عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیی کەناڵی (التغییر) ڕایگەیاند: ئیسرائیل و ئەمریکا هێرش دەکەنەوە سەر ئێران. دەشڵێ: ئەمە بۆچوونی کەسی نییە، بەڵکوو زانیارییە و دەیزانم.
عەلاوی دەشڵێ: ئێران بازرگانی بە عەرەبەوە دەکات، هێزی میلیشیا لە عەرەب دروست دەکات بۆ خزمەتی خۆی.
ڕاشیگەیاندووە: دەرفەتێکمان دەبێت ئەگەر خۆمان کۆ بکەینەوە و دەستی دەرەکی لەنێو خۆمان دەر بکەین.

































































