زاری كرمانجی – چۆمان:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە13-11-2022 لە گوندی ئاڵانەی سەر بە قەزای چۆمان هاووڵاتییەک بە ناوی عارف ساڵح، مینێکی پێدا تەقیەوە و بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو هاووڵاتییەی برینداربوو لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتای بۆکراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر راشیگەیاندووە، رەوشی تەندروستی بەرکەوتوەکە جێگیرە و بەشێکی پێی راستی لەدەستداوە.