بڕیارە ئەمشەو پێنج شەممە كاتژمێر 12:00 پـی شەو ێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین كۆتایی بێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی داوا لە قوتابییان دەكات ئەوانەی تا ئێستا زانكۆلاینیان پڕ نەكردۆتەوە، پەلە بكەن لەو چەند كاتژمێرەی ماوە سیستەمەكە پڕ بكەنەوە.
عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: كاتژمێر 12ی ئەمشەو ڕێکەوتی (2025/10/2) ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند: ئەوانەی تاکو ئێستا زانکۆلاینیان پڕنەکردۆتەوە، ئێستا دەتوانن تاوەکو سەعات 12 فۆرمی زانکۆلاین تەواو بکەن و لە ڕێگەی سیستەمەکەوە بینێرن.
ئاماژەی بەوەش دا كە دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمانشێوە دەتوانن لەم چەند كاتژمێرەی ماوە فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

































































