كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێمی كوردستان پلە یەكە و لە دنیادا خواستێكی زۆری لەسەرە و نرخێكی باش دەكات.
عەلی نزار شەتری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا “سۆمۆ” رایگەیاند، ئێستە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەگاتە بازاڕەكانی ئەوروپا و ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەمەودوا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێم باش دەكەن، هەقی خۆیان لە رێگەی هەرێمەوە پێ دەدرێت و دڵنیاییەك بۆ هەموو لایەك دروست دەكەین.


































































