وێڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕ، مۆسکۆ ئه‌مرۆ پێنجشەممە رایگەیاند، رووسیا و ئۆکراینا 185 دیلی جەنگیان ئاڵوگۆڕ کردووە. ئاڵوگۆڕی دیلەکان یەکێکە لەو لایه‌نانه‌ی کە هەردوو وڵات سازشی له‌سه‌ر دەکەن، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ و نیو لە دەستپێکردنی شەڕەکە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس ” بڵاویكردووه‌ته‌وه: وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە رێگەی تێلیگرامەوە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە كه تیایدا هاتووه: 185 سەربازی رووسی لە خاکی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی کیێڤەوە گەڕێنرانەوە بۆ وڵاتەکە.
لە بەرامبەردا 185 دیلی جەنگ لە هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا رادەستکرانهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگه له‌وه مۆسکۆ هەروەها پێشوازی لە 20 هاووڵاتیی مەدەنیش کردووە.


































































