ئادارعهبدوڵا- زارى كرمانجى:
لە توێژینەوەیەکدا كە ماڵپەڕی “ رووسیا تودەی “ بڵاوی كردۆتەوە، هاتووە زانایانی ئیتاڵیا و بەرازیل سەلماندیان کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات تەنانەت لەو کەسانەی کە خۆراکی تەندروست پەیڕەو دەکەن.
توێژەران هۆشدارییان داوە سەبارەت بە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتە لە قوتونراوەکان و خواردنەوە گازییەکان و خواردنی خێرا لە بەرامبەردا خۆراکی تەندروست بڕێکی زۆر خۆراکی رووەکی لەخۆدەگرێت.
هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان (خواردنەوە گازییەکان، چپسی پەتاتە و شیرینی دروست کراو) ئەمەش مەترسی زیاتر دروست دەکات بە تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کە باوترین جۆری شێرپەنجەیە

































































