” مووچەخۆرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دڵخۆشن بەو پڕۆژەیە “
زاری كرمانجی-سۆران
هەژماری من بڵاوی كردەوە: “كە زیاتر لە 500,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی ئێستا لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری من مووچەکانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن و خاوەن هەژماری بانکیی تایبەت و مۆدێرنی خۆیانن.
مووچە خۆرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەتایبەت ئەوانەی كە لە پڕۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، وەك بۆ زاری كرمانجی باسیان لێوەكرد: ” دڵخۆشن بەوەی كە بە شێوەیەكی ئاسان مووچەكانیان وەردەگرن.
هەروەها ئەو كەسانەش كە تائێستا مووچەكانیان نەخراوەتە سەر هەژماری من، ڕۆژانە ڕوو لە بانكەكان دەكەن، بۆ مامەڵەكردن بۆ ئەوەی ئەوانیش ناویان لەو پڕۆژە گرنگە تۆمار بكرێت.






























































