
توركیا هاوشانی وڵاتانی جیهان گەمارۆی خستە سەر ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای وڵاتی ئێران و ژمارەیەك لە حیسابی بانكی لێ داخستن.
تورکیا ڕۆژی چوارشەممە سەروەت و سامانی چەند کەس و لایەنێکی پەیوەست بە چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەست.
ئەم هەنگاوە بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هاوتەریبە لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کە ئامانجیان فشارخستنە سەر تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیە.
ئەم فەرمانە کاریگەری لەسەر تاک و کۆمپانیاکانی کەرتە جیاوازەکان هەیە، لەوانە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی، کۆمپانیاکانی وزە و ناوەندەکانی توێژینەوە. لە نێو ئەو قەوارانەی کە کراونەتە ئامانج، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، چەندین بانک و کۆمپانیا بەشدارن لە گۆڕینی یۆرانیۆم و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی.

































































