زاری كرمانجی-مەجیداوە
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە درئژەی كاروپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سنوری شارەوانی مەجیداوە ، دەستكرا بە کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک”٠
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ئەم پڕۆژەیە بە گوژی 69 ملیۆن و 628 هەزار دینار، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران جێبەجێ دەکرێ و تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران سەرپەرشتی کارەکانی دەکات.

































































