زاری كرمانجی – سۆران:
حەوت ساڵ بەسەر ئازادكردنی شاری شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی تێدەپەڕێت. پێشمەرگەكانی ئیدارەی سۆران رۆڵێكی بەرچاویان هەبوو لە ئازادكردنی شارەكە.
لە 13/11/2015، هێزی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی و بە پشتیوانی هاوپەیمانان توانی شنگال لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكات.
ئەشقی مەلا، بەرێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی:” ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگەكانی ئیدارەی سۆران بەشداربوون لە ئازادكردنی شاری شنگال، كە ئۆپەراسیۆنەكە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك بارزانی بوو.
بەرێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گوتیشی:” پێشمەرگەكانی ئیدارەی سۆران كە لە ئۆپەراسیۆنەكە بەشداربوون لە فەرماندەی بارزان، فەرماندەی هەڵگورد، لەشكری گوڵان و لەشكری تایبەتی یەك بوون.
ئەشقی مەلا، بەرێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ئاشكراشی كرد:” لە شەڕی داعش ئیدارەی سۆران 134 شەهیدی هەبوو، بەشێك لەوانە لە شەڕی ئازادكردنی شاری شنگال شەهید ببوون، ژمارەیەكیش بریندار بوون”.