زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە،
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل لە سنوری بنکەی سۆران، ڕێگای پیشەسازی ، دوای ئاگادار کردنەوە تیمی بنکەی سۆران و تیمی ڕزگارکردن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کە مەترسی ئاگر گرتنی لێ دەکرا.
بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەشی بەوەداوە، بە پێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو هیچ زیانێکی گیانی نەبوو تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە لە ڕووداوەکە.
داواش لە هاووڵاتییان دەکەن، لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆلی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیەکەیان بکەن . بـەم ژمارانە …
١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەکانی کۆرەک بە خۆراییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥































































