به مه‌به‌ستی دڵنیایی دان له دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر كۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی نابێت هیچ هێرشێك به‌هه‌ر پاساوێك بێت جارێكی تر بكرێته سه‌ر قه‌ته‌ر و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی پێشێل بكرێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پرێس” بڵاویكردووه‌ته‌وه كه كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه: “هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاکی قەتەر وەکو هەڕەشەیەک ده‌بینین بۆ سەر واشنتن.”
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ش هاتووه : گرێنتی ئەمنیی بۆ دەوڵەتی عەرەبی کەنداو “قه‌ته‌ر” دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له ئێستا و داهاتوودا، كه وه‌كو هاوپه‌یمانییه‌كی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه.


































































