زاری کرمانجی :
راگەیاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی کە پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی زانیارییەکانیان .
ئاماژەبەوەشدراوە، فۆرمەکە تایبەتە بە کەس و کاری شەهیدانی(سەنگەر و جینۆساید) و زیندانیانی سیاسی بەخۆیان و بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی تەنها بەخۆیان.
دەتوانن بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بکەم بۆ پێدانی زانیارییەکان تا ٨ی١٠ی٢٠٢٥ رۆژی پێنج شەممە کۆتا کاتە بۆ پێدانی زانیارییەکان.


































































