لە کاردانەوە بە گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و گوشارە بەرفراوانەکانی سەر تاران، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە بەرخۆدانی نەتەوەیی وڵاتەکەی کردەوە و گووتی: خۆرادەستكردن لە کولتووری ئێمەدا نیی و تاران تا دوا هەناسەی بەرامبەر گوشارەکان دەوەستێتەوە.
سەرۆك كۆماری ئێران لە رێورەسمێكدا گووتی” جیهان فشاری خستۆتە سەر ئێمە بۆ ئەوەی خۆمان ڕادەست بکەین، بەڵام تەسلیمبوون لە سروشتی ئێمەدا نییە و تا دوا هەناسەمان لە پێناو ئێراندا دەوەستین و سەرمان دانەوێنین”.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا ” حکوومەتی ئێران بە سەرکردایەتیی ئەو کۆمەڵێک ڕێوشوێنی لە کارنامەی خۆیدا هەیە، لەوانە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ”.


































































