زاری كرمانجی :
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، بە گوژمەی زیاتر لە 275 ملیۆن دینار، سێ پاركی مۆدێرن لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دروست دەكرێن .
وەزارەتی شارەوانی، ئاماژەی بەوەشداوە، بوددجەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆرانە و ڕەزامەندیی دروستكردنی دەرچووە، لەسەر خەرجكردنی چوار گوژمەی جیا جیا كە هەر چواریان دەكاتە بڕی (275،330،250)دینار، بۆ دروستكردنی سێ پارك و سیستەمێكی ئاودێری لە شاری سۆران.






























































