بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ماڵپەڕی (بی بی سی) ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەو گرووپە پلانی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ڕەتبکاتەوە، لە بەر ئەوەی خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکات و بەرژەوەندییەکانی فەلەستین پشتگوێ خراوە.
ئەو بەرپرسەی حەماس زیاتر گووتوویەتی ” پێناچێت حەماس ڕازی بێت بە داماڵینی چەک و ڕادەستکردنی چەکەکانی، کە مەرجێکی سەرەکی پلانەکەی ترەمپە”.
حەماس هەروەها ڕایگەیاند ” جێگیرکردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە غەززە وەک فۆرمێکی نوێی داگیرکاری دەبینین”.


































































