حەسیب ئەدیب عەبدی زاخۆیی*
خوالێخۆشبوو مام خالد، وەرگری میدالیای بارزانی بوو، قارەمانێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بوو، تێكۆشهر و خهباتگێڕێكی دڵسۆز و پاک و ڕاستگۆ بوو، نوێنەری فەرمی مەرجەعی باڵای کورد سهرۆك مەسعود بارزانی بوو لە کوردستانی رۆژهەڵات، هەروەها یەکێک بوو لە یەکەم کەسایەتییە متمانە پێکراوەکانی شەهیدی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی.
خۆشەویست و ناسراو بوو، لە قۆناغی سەختی پەنابەری و دۆست و هاوڕیێ وەفاداری رەحمەتی باوکم ئەدیب عەبدی بێتاسی ( زاخۆیی) بوو، زۆر هاوکاری من بووە لە ئێران، لە گەورەترین مەترسی رزگاری كردم، كه تایبهت بوو به ژیانی من، زۆر به سینگێكی فراوان منی ماوەیەک لە ناو مال و خێزانی خۆی حەشاردا، سەرەڕای ئەوەی کە دەیزانی ئەم کارەی مەترسییەکی گەورەی لە پشتەوەیه.
دوای ڕاپهڕینی بههاری ساڵی ١٩٩١، بە دڵێکی پڕ لە حەماسەتەوە گەڕایەوە کوردستانی عێراق، بۆ خهباتی بەردەوامی لە دژی حکومەتی هەڵوەشاوەی بەعس. تا ئەمڕۆ ههر ئهركێكی پێ سپیێردرابێ، بە خۆڕاگری و دڵسۆزانە جێبهجێی كردووه و تا ئهو كاتهی به شانازییەکی تەواوەوە ماڵئاوایی لە هەموومان کرد و گەیشت بە کاروانی سەرفیرازی و هاوسۆزانی رێبازی پر شەڕهفی کوردایەتی پارتی و بارزانی.
بۆ ئهم کارەساتە پڕ لە ئازارە، سهرهخۆشی لە خۆم و خانەوادەکەم و سەرجەم دۆست و کەسوکارەکەی دهكهم، ناوی بۆ ئەبەدی، یادی هەمیشەیی بێت.
*رۆژنامەنووسی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا 🌏🇩🇪💐۲۰۲۵/۹/۳۰


































































