حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند توانراوە لە کابینەی نۆیەم 9 بەنداو دروست بکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلوول، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەم، دابینكردنی ئاسایشی ئاو، لە پێشنەی كارەكانمان بووە و ئەم دەستكەوتە گەورانەمان لەم بوارە بەدەست هێناوە.
لەم ماوەیەدا بە گشتی 9 بەنداو بە گوژمەی 265.7 ملیار دینار دروست کراون کە بە گشتی توانای گلدانەوەی 252.8 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە:
1- بەنداوی دوین بە گوژمەی 88 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
2- بەنداوی گۆمەسپان بە گوژمەی 95 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
3- بەنداوی دێوانە بە گوژمەی 26.6 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 21 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
4- بەنداوی بەستۆرە بە گوژمەی 23 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
5- بەنداوی خنس بە گوژمەی 9.2 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 7 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
6- بەنداوی ئاقوبان بە گوژمەی 8.1 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
7- بەنداوی تووڕەجار بە گوژمەی 5.8 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.
8- بەنداوی شەوگێڕ بە گوژمەی 5.6 ملیار دینار توانای گلدانەوەی 2 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
9- بەنداوی چەمرگە بە گوژمەی 4.4 ملیار دینار کە توانای گلدانەوەی 1.2 مەترسێجا ئاوی هەیە.

































































