زاری كرمانجی -مێرگەسۆر:
لە سنووری ناحیەی مەزنێ لە قەزای مێرگەسۆر بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار شەقامە ناوخۆیەكانی گوندی كونەمار قیڕتاو دەكرێن.
ئەندازیار مەنسوور عومەر، سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە گوندی كونەمار لە سنووری ناحیەی مەزنێ، بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسای شارەوانی ڕێگەی كۆڵانەكانی گوندەكە قیڕتاو دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی جۆگە.
سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، گوتیشی: پڕۆژەكە بە هاوكاری نووسینگەی ڕێزدار مەلامستەفا بارزانی و بە پشتگیری قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بووە، كە هەردەم هاوكار و پشتەوانن بۆ جێبەجێ كرندی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.


































































