پشتیوان كەریم
زاری كرمانجی – سۆران
لەگەڵ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران، نەبەز ڕەفعەت وەك بەرێوەبەر بە وەكالەت، حەكیم عەبدوڵڵا وەك جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستنیشان كران. زاری كرمانجی لە پێناو زیاتر ئاگاداربوون لە كارو چالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتییەكە بەدواچوونیی كردوە و حەكیم عەبدوڵڵا جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران باس لەوە دەكات كە چەندین بەش و هۆبە دوای كردنەوەی بەرێوەبەرایەتی كراونەتەوەو دەڵێ:” چەندین بەش و هۆبە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران كراونەتەوە وەك ( ژمێریاری، وردبینی، یاسایی، ڕاگەیاندن، كارگێڕی خۆیی)، لەگەڵ هۆبەكانی (سامانی ئاژەڵ، پاراستنی ڕووەك، سامانی ئاو)”،
جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” بەكارخستنی ئەم بەش و هۆبانە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی دەبێت بۆ ئیدارەی سۆران بەگشتی و كار ئاسانی تایبەتیش دەبێت بۆ هاووڵاتییان”.