کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، ئەمساڵ بارانبارین زیاتر دەبێت و ساڵێکی تەڕ دەبێت.
کەشناسیی عێراق دەڵێت، زستانی ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە دوو ساڵی رابردوو باشتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی بۆ رێژەی وەرزی دابارینی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەکۆتایی پایز و سەرەتای زستان رێژەی بارانبارین باشتر دەبێت بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو و بارانبارین لە وەرزی پایزی ئەمساڵدا لاواز دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پڕکردنەوەی بەنداوەکان پێویستی بە بارانبارینی زۆر هەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو یەدەگی ئاوانەی بەهۆی شەپۆلی وشکەساڵییەوە کەمبوونەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، زستانی ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە دوو ساڵی رابردوو باشتر دەبێت.

































































