شارەزایەكی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، کە لە 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 دا زیاتر لە هەزار حاڵەتی لە سێدارەدان لە ئێران تۆمار كراوە و ئەمەش بە “زیادبوونی بەرچاو”ی ژمارەی لە سێدارەدان لە ئێراندا دەردەخات.
پێنج ڕاپۆرتدەری تایبەت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشدارییان دا ” قەبارەی ئێعدامەکان لە ئێران سەرسوڕهێنەرە و نیشاندەری پێشێلکارییەکی جیددی مافی ژیانە”.
تا ئێستا ئێران وەڵامی ئەو ئامار و ڕاپۆرتانەی نەداوەتەوە، بەڵام چەندینجار بەرگری لە بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان کردووە و دەڵێت: سزای لەسێدارەدان سنووردارە بە “تاوانە قورسەکان”.
هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و گرووپی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نۆروێژە، ڕایانگەیاند” لە نێوان 9 مانگی ئەمساڵ هەزار لەسێدارەدانیان لە ئێران تۆمار کردووە. ئەم ژمارەیە لە ئێستاوە زیاترە لە کۆی گشتی 975 حاڵەت کە لە سەرجەم ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراون”.































































