زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، بڵاوی كردەوە: دوا بەدوای پسوولەی ئاگاداركردنەوەیان لە هەفتەی رابردوو كەوا نرخی پركردنەوەی زانكۆ لاین دەبێت (7000)دینار بێت، بەهۆی ئەوەی چەندین شوینی پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆ لاین پابەندی وەرگرتنی ئەم نرخە نەبوون سزادران و پێ بژاردنیان بۆ كرا.
ئاماژەش بەوەكراوە: “دەستخۆشی لەو سەنتەرانە كرا كەوا پابەندی رێنمایەكان بوون ئەو شوێنانەی كەوا پێبژاردنیان بۆ كرا (سەنتەری رووداو، سەنتەری ئایندە، سەنتەری دیانا) وە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، لەكاتی بوونی هەر سەرپێچیەك كەوا بەدی دەكرێت لێژنەكانمان ئاگادار بكەنەوە:- 07502125544+07509683135


































































