وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی رۆژنامەوانان رایگەیاند: گفتووگۆ كردن لە گەڵ ئەمریكا گەیشتنە بە بن بەست.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی پێش کۆتایی هاتنی گەشتەکەی بۆ نیویۆرک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:”بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆچوونەكانمان لەگەڵ ئەمریکییەکان ئاڵوگۆڕ کردووە”.
عێراقچی گووتیشی ” ئەوەی پێویست بوو بیکەین كردوومانە و هەمووشی تۆمار كراوە، بەڵام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە ئەنجامی دانوستان لەگەڵ ئەمریکییەکان گەیشتنە بە بنبەست”.

































































