د. ئەنوەر زیرەک، پسپۆڕی نەشتەرگەری سینگ، دڵ و بۆڕییەکانی خوێن
هۆکارە باوەکانی کۆکە ئەمانەی خوارەوەن:
- دڵە کزی .
- گەڕانەوەی ترشی ناو گەدە بۆ سورێنچک و ناو قوڕگ کۆکەی وشک دروست دەکات.
- سەرما بوون و ئەنفلۆنزا، سەرما بوون دەبێتە هۆی تووش بوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی و دروستبوونی کۆکەی تەڕ.
- میکرۆب، هەوکردنی قوڕگ و ڕێڕەوی هەناسە بە بەکتریا، سیل یان کەڕوو کۆکەی تەڕ دروست دەکەن.
- دڵۆپە کردنی بەشی دواوەی لووت، کەوتنەخوارەوەی تەری ناو لووت بۆ قوڕگ و سەر بۆڕی هەناسە دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆکە.
- ڕەبۆ و هەستیاری ناو بۆڕی هەناسە دەبێتە هۆی کۆکەی وشک و درێژخایەن و بێزارکەر.
- هەندێک جار گوشاری دەروونی و جەستەیی هۆکارن بۆ کۆکە.
- هەندێک جۆری دەرمان دەبنە هۆی دروستبوونی کۆکەی وشک.
- بێزارکەری ژینگەیی، بەشێک لە ماددە بڵاوە پیسکەرەکانی ژینگە هۆکارن بۆ دروستبوونی کۆکە بڵاوترینیان دوکەڵ و جگەرە کێشانە.
- گرێ جیاوازەکانی وەک شێرپەنجەی سی و قورگ و سورێنچک کۆکەی تەڕ یان وشکی بەردەوام دروست دەکەن.