نرخی نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەنەوەی تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-9-2025، لەسەر ئاستی جیهان نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 67 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 63 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوتە لە کاتێکدایە رۆژی 27ی ئەم مانگە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێکردەوە.

































































