موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
بەرپرسی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ژمارەیەک ڕێگەی لاوەکیمان لە سنووری سیدەکان داخست .
مفەوەز عەدنان ئەحمەد بەرپرسی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان، دووپاتی لەوەکردەوە، ئەمرۆ ٢٩ /٩/ ٢٠٢٥ وەک بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان هەڵساین بە داخستن و زنجیرکردنی ڕێگای ” هەوڕەبەن و رۆبیێ ” لەدەڤەری برادۆست بەمەبەستی رێگری کردن لە بڕینی داری تەڕ و ڕاوکردنی نایاسایی .
گووتیشی:” ئاگاداری هاووڵاتییان و کاسبکارانی سنوورەکەمان دەکەینەوە، هەر کەسێک داری تەڕ ببڕێت ئیجڕائاتی توندی لەگەڵ دەکەین، هەر کەسێک هەوڵی کردنەوەی ئەم ڕێگایانە بدات ڕوبەڕوی یاسایان دەکەینەوە .

































































