شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:

بە پێی زانیارییەكانی ڕۆیتەرز, لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی توێژەرانی زانكۆی مۆناش لە ئوسترالیا دەركەوتووە وەرزشی قورس پێش خەوتن پەیوەندی بە دواكەوتنی دەستپێكردنی خەو و كەمبوونەوە و خراپی خەوتن و گۆڕانی لێدانی دڵ هەیە .
توێژینەوەكە ئامێری بایۆمەتری WHOOP Strap بەكارهێناوە بۆ بەدواداچوونی بەشداربووان لە ماوەی ساڵێكدا.
جۆش لیۆتا، نووسەری باڵای توێژینەوەكە لە قوتابخانەی زانستە دەروونییەكانی زانكۆی مۆناش دەڵێت “وەرزشكردن لە ئێواراندا دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە لە ئامادەباشییەكی بەرزدا بهێڵێتەوە، كە كار دەكاتە سەر خراپ نووستن .”
توێژەران بۆیان دەركەوتووە تۆپی پێ یان ڕاكردن لەنێو ئەو چالاكییانەدان كە زۆرترین كاریگەری نەرێنییان لەسەر جۆری خەو هەبووە.
بۆیە پێشنیاری ئەوە دەكەن لانیكەم چوار كاتژمێر پێش خەوتن دوور بكەونەوە لە وەرزشی قورس و لەبڕی ئەوە چالاكییە سووكەكانی وەك ڕۆیشتن یان مەلەكردن هەڵبژێرن بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە ڕێگریكردن لە كێشەكانی خەو.































































